پۆلیسی تورکیا بۆ هونەرمەندێکی کورد: گۆرانی وتن بە کوردی قەدەغەیە
  2019-09-29       2025       

پۆلیسی تورکیا رێگری لە هونەرمەند دۆدان براوەی پرۆگرامی خۆشترین دەنگی تورکیا (ئۆ سێس) دەکات کە لە کافێیەکدا لە باتمان گۆرانی کوردی ''ئەی دوڵبەری'' وتووە و مایکەکەی لە دەستی سەندوە.

ئاوێنه‌: ئەو پۆلیسەی کە مایکەکەی لە دۆدان سەندوە وتی ''هەروەک لە پرۆگرامی خۆشترین دەنگی تورکیا قەدەغەیە لە باتمانیش قەدەغەیە بە کوردی گۆرانی بڵێی''. دۆدان بە پۆلیسەکەی وتوە، ''تۆ هاوڵاتیت و منیش هاوڵاتییەکم. تۆ مافی یاسایی خۆت هەیە و منیش مافی یاسایی خۆمم هەیە، وا نیە؟ لەوانەیە تۆ لێرە کار بکەی، من لە ئیستەمبوڵەوە بۆ کۆنسێرت هاتوم. مافی ئەوەت نیە کە مایک لە دەستم ببەیت. من پیاوێکی ٤٢ ساڵم. من وەک کەسێکی لەتۆ گەورەتر پێت دەڵێم. تۆ لە من گەنجتری''.

لەوبارەیەوە سێزگین تانرکولو پەرلەمانتاری جەهەپە ڕایگەیاند، ''ئەم بابەتە دەبێت لەلایەن پەرلەمانەوە کاری جدی لەسەر بکرێت، ئەمە پێشێل کردنی مافە، لە بەرپەرچدانەوەی ئەمەش دەبێت لە پەرلەمانەوە وابکەم کە هەموو تورکیا گوێی لەم گۆرانیە بێت''.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×