بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشتەجێكردن رایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم 33 ملیار دیناری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگاكانی هه‌رێم ته‌رخان كرد، ئێستا شه‌ش ملیار دیناری دیكه‌یشی ته‌رخان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای كۆیه_ سماقوڵیش نۆژەن بكرێته‌وه.
ئاوێنە: سدقی ئامێدی، بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی راگەیاند"حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 33 ملیار دیناری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگاكانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كرد و، ئێستا نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگاكانی سنوری حاجی ئۆمه‌ران و چۆمان و هه‌ولێر و شه‌قڵاوه و سۆران ده‌ستی پێ كردوه‌و شه‌ش ملیار دیناری دیكه‌ش بۆ ڕێگای سماقوڵی_كۆیه ته‌رخان كراوه، کە لەسەریەک ده‌كاته 39ملیار دینار."
سدقی ئامێدی وتیشی"ئێستا به‌ڵێنده‌ران كاری به‌رده‌وام ده‌كه‌ن و بڕیاره تاوه‌كو وه‌رزی سه‌رما دێت هه‌مو ڕێگاكان نۆژه‌ن بكرێنه‌وه، چونكه حكومه‌ت بڕیاری داوه و پارەیشی بۆ ته‌رخان كردوه."