په‌ره‌له‌مانتاريک: پێویسته‌ عێراق لەژێر هەژمونی ئەمریکا بچێتە دەرەوە و بۆ کڕینی چەک، روو لە رووسیا بکات
  2019-09-30       691       

ئەندامێکی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ''وڵاتەکەی پشت لە چەکی ئەمریکا و روو لە چەکی رووسی دەکات''.

ئاوێنه‌: کەریم مەحمەداوی، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری ئەمڕۆ دووشەممە 30-9-2019،   لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، ''لە دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003، ئەمریکا هەژموونی خۆی بەسەر عێراقدا سەپاند''.

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ئاشکرای دەکات، کە سەردانی ئەم دواییەی فالح فەیاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بۆ رووسیا بە مەبەستی واژۆکردنی رێککەوتن بووە بۆ کڕینی چەک لە رووسیا.

کەریم مەحمەداوی بە پێویستی دەزانێ وڵاتەکەی لەژێر هەژموونی ئەمریکا بچێتە دەرەوە و بۆ کڕینی چەک، روو لە رووسیای نەیاری ئەمریکا بکات.

کەریم مەحمەداوی، کە ئەمینداری گشتیی گروپی حزبوڵلای عێراقییە که‌ لقيکی ‌حه‌شدی شه‌عبیه‌، پێی وایە لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو، پارەی پێویست بۆ کڕینی چەک لە رووسیا، دیاری دەکرێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×