عێراق بڕی حەوت ملیارو 500 ملیۆن دیناری بۆ پارێزگاكان تەرخان كرد
  2019-09-30       652       

عێراق بڕی 7 ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی باران و لافاو ته‌رخان كرد، به‌وه‌ش هه‌ر پارێزگایه‌ك 500 ملیۆن دیناری به‌رده‌كه‌وێت.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنى وەزارى خزمەتگوزارىیە کۆمەڵایەتییەكان،  رایگەیاند لە دانیشتنی ئاسایی چواره‌می ئەنجومەنەكەدا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی نوری سه‌باح دلێمی، وه‌زیری پلاندانانی عیراق و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئاستی خزمه‌تگوزاری له‌ پارێزگاكان و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری خێرا بۆیان، كراوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە كۆبونەوەكەدا بڕی 7 ملیار و 500 ملیۆن دیناری ته‌رخان كراوە بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دروستبونی لافاو به‌ جۆرێك هه‌ر پارێزگایه‌كی عیراق 500 ملیۆن دیناری پێ بدرێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×