2019-10-01   590     
دادگایه‌كی وڵاتى ئێران سزای 5 ساڵ زیندانی كردن بۆ برایه‌كی سه‌رۆك كۆمارى وڵاته‌كه‌ى ده‌ركرد،ئه‌وه‌یش به‌هۆى وه‌رگرتنى به‌رتیله‌وه.
ئاوێنه: كه‌ناڵی روسیا ئه‌لیه‌وم له زاری په‌یامنێره‌كه‌یه‌وه ئاشكراى كردووه:كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 دادگایه‌كی ئێرانی سزای 5 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر حسێن فه‌ره‌یدون برای حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند به‌تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل.
حسێن فه‌ره‌یدون راوێژكاری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئێرانیش بووه، له ته‌مووزی 2017دا دوای ناوهێنانی له ژماره‌یه‌ك دۆسێی گه‌نده‌ڵیدا، ده‌ستگیركرا و تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی دارایی رووبه‌ڕوو كرایه‌وه.
دوای ده‌ستگیركردنیشی، له 2017دا حسێن فه‌ره‌یدون به كه‌فاله‌تی دارایی ئازاد كرا.