2019-10-01   656     
له چه‌ند شارێكی باشووری عێراق به تایبه‌تی به‌غدای پایته‌خت و به‌سره دژی گه‌نده‌ڵی و بێكاریی خۆپیشاندان سازكرا.
ئاوێنه: ئەمرۆ سێشەممە ١ی تشرینی یەکەم ٢٠١٩، ده‌یان كه‌س له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ناوه‌ڕاستی به‌غداد كۆبوونه‌وه و، به هۆی به‌ره‌نگارنه‌بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی و نه‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ بێكاریی، ناڕەزایەتیان دژ حكوومه‌ت دەربڕی و خۆپیشاندەران هوتافیان دژی حكوومه‌ت كێشا و، ویستیان به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز به‌ڕێبكه‌ون كه دامودەزگا حكوومییه‌كانی لێیه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان رێگه‌یان پێ نه‌دان.
له كاتێكدا له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز رێوشوێنی ئه‌منیی توند گیراوه‌ته‌به‌ر، ته‌واوی ئه‌و رێگایانه‌ی بۆ ناوچه‌كه ده‌چن داخراون.
له‌گه‌ڵ به‌غداد-ی پایته‌خت، له شاره‌كانی دیكه‌ی باشووریش خۆپیشاندانی هاوشێوه رێكخرا و له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له شاری به‌سره سازكران كه ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت، ١٢ كه‌س ده‌ستگیركران.
دوای ئه‌وه‌ی له میسر خۆپیشاندانه‌كان دژ به سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته، عه‌بدولفه‌تاح سیسی ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند، له عێراقیش له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه چه‌ند بڵاوكراوه‌یه‌كی وه‌ك ”له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مدا كۆده‌بینه‌وه” ، ”له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مدا تۆش وه‌ره‌ده‌ره‌وه و بێ ده‌نگ مه‌به” ، ”یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه” و ”میسری له تۆ بوێرتر نییه” بڵاوكرایه‌وه و، داوا له خه‌ڵك كرا بڕێژنه سه‌ر شه‌قام و پرۆتێستۆی حكوومه‌ت بكه‌ن.
تا ئێستا هیچ پارت و گرووپێكی سیاسیی ئه‌و بانگه‌وازانه‌یان له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه كه له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و نوێنه‌رانی موقتەدا سەدر، رێبه‌ری شیعه كه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كوتله‌یه له عێراق، رایانگه‌یاند كه به‌شداری له‌و خۆپیشاندانانه‌دا ناكه‌ن.