2019-10-01   706     
دیمه‌نی خۆپیشاندانه‌كه
خۆپیشاندان لەگۆڕەپانی تەحریری ناوەڕاستی شاری بەغدا بەردەوامەو له‌ئه‌نجامی دروستبونی گرژی‌و روبه‌روبونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران‌و هێزه ئه‌منییه‌كان خۆپیشانده‌رێك كوژرا.
ئاوێنه: به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌دژی حكومه‌ت، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه خۆپیشاندان له‌گۆڕه‌پانی ته‌حریری شاری به‌غدا ده‌ستیپێكردو تائێستا به‌رده‌وامه.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی (بغداد الیوم)، كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا، خۆپیشانده‌رێك به‌ناوی "حه‌سه‌ن مه‌حمود فه‌رتوسی" به‌گوللـه‌ی قه‌ناس كه به‌ر سه‌ری كه‌وتووه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
هاوكات به‌هۆی توندوتیژییه‌كانه‌وه كه له‌نێوان خۆپیشانده‌ران‌و هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دروستبووه، 50 بریندار له‌هه‌ردولا هه‌یه.
هه‌روه‌ها بەپێی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی، به‌شێك له‌خۆپیشاندەران وێنەی فەریق روکن عەبولوەهاب ساعدی فەرماندەی پێشوی دژە تیرۆری عێراقیان بەرزکردۆتەوە کە چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر لەلایەن عادل عەبدولمەهدییەوە دورخرایەوە بۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق.