2019-10-01   528     
وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی‌و ناوخۆی عێراق ئاشكرای ده‌كه‌ن كه له‌خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مرۆی شاری به‌غداد، كه‌سێك كوژراوه‌و 200 کەسی دیكه برینداربووه.
ئاوێنه: هه‌ردو وه‌زاره‌ت لەراگەیێندراوێکی هاوبەشدا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردووه كه بەهۆی خۆپیشاندانەکانه‌وه کەسێک کوژراوەو 200 کەسیش برینداربون کە 40 کەسیان سەر بەهێزە ئەمنییەکانن.
به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌دژی حكومه‌ت، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه خۆپیشاندان له‌گۆڕه‌پانی ته‌حریری شاری به‌غدا ئةنجامدرا.
لەراگەیێندراوەکەى ته‌ندروستی‌و ناوخۆی عێراقدا هاتووە، لەبەغدای پایتەخت‌و ژمارەیەک پارێزگای دیکە خۆپیشاندانی ناڕەزایی ئەنجامدراوە کە داوای دابینکردنی خزمەتگوزاریی‌و رەخساندنی هەلیکاریان دەکرد، بەداخەوە ناڕەزاییەکان تووندوتیژی لێکەوتەوە کە کۆمەڵێک کەسی گێرەشێوێن کاریان بۆ تێکدانی راستیەکان کردووەو بەلاڕێیان بردووە کە خۆی ئامانجەکەی ئاشتیانە بووە.