ڕاوێژکارەکەی سەدام کاندیدی سەرۆکایەتیە!
  2019-10-01       2194       
د.ئەحمەد شۆتەری له‌گه‌ڵ سەدام حسێن
د.ئەحمەد شۆتەری، ڕاوێژکاری سەدام حسێن سه‌رۆكی‌ له‌سێداره‌دراوی‌ عێراق بۆ کاروباری ئە فەریقا کاندیدکردنی خۆی ڕاگەیاند بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی 12/12ی‌ جەزائیر.

ئاوێنه‌: شۆتەری ڕایگەیاند، پەیڕەوێکی بەعسیانەی داڕشتووە بۆ بەڕێوەبردنی جەزائیرو دەیەوێت چاکسازیی لەکەرتی ئابورییدا بکات‌و دادپەروەری ئابوری‌و کۆمەڵایەتی لەجەزائیر بچەسپێنێت.

ئەحمەد شۆتەری لەدایکبوی ساڵی 1954ی‌ جەزائیرەو لەساڵی 1976 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەزانستی سیاسیدا بەدەستهێناوەو ساڵی 1981 بڕوانامەی ماجستێر لەسیاسەت‌و پەیوەندی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوەو وەک مامۆستا لەزانکۆی جەزائیر کاریکردوە.

لەدوای جەنگی کەنداو هاتۆته‌ بەغدادو وەک ڕاوێژکاری سەدام حسێنی سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق کاریکردووه‌، لەساڵی 1996 لەزانکۆی موستەنسەریەی بەغداد بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێناوە تا ساڵی 2002 لەعێراق ماوەتەوە، پێش دەستپێکردنی شەڕی داگیرکردنی عێراق گەڕاوەتەوە جەزائیر.

د. سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×