ماکرۆن: نابێت مل بۆ فشارەکانی تورکیا کەچبکەین
  2019-10-02       2222       
سەرۆکی فەرەنسا لەبارەی باکوری سوریا و ناکۆکیەکانی تورکیا وتی نابێت لە هیچ بارودۆخێکدا ملکەچ بکەین بۆ تورکیا، سەرۆکی فەرەنسا لە لێدوانێکیدا لە کۆبونەوەی دامەزراوەی پەرلەمانی ئەوروپا ڕەخنەی توندی لە تورکیا گرت.

ئاوێنه‌: لە ٧٠هەمین کۆبونەوەی دامەزراوەکە ماکرۆن باسی لەو کێشانەی ئەم چەند ساڵەی ڕابردوو کرد کە دوچاری ئەوروپا بۆتەوە، ماکرۆن وتی لەدوای ٣٠ ساڵ لە ڕوخانی دیواری بەرلین هێشتا مەترسی هەیە بۆ سەر ئازادی، نمونەشی هێنایەوە بە ڕوسیا و تورکیا، وتی ''لەم ماوەیەی ڕابردودا ئاگامان لە سیاسەتەکانی تورکیا بووە لەبارەی پیشێل کاریەکانی لە دژی ڕۆژنامەنوسان''.

ماکرۆن لە وەڵامێکیدا لەبارەی ڕوشی پەنابەران لە یۆنان وتی، ''ڕاستە کە کەیسی پەنابەران لەلایەن تورکیا وەک پاڵەپەستۆیەک بەکارهاتووە, من دەڵێم کە نابێت ملکەچبکەین بۆ ئەم فشارانە''. ماکرۆن لەبارەی ڕێکەوتنی پەنابەران لەگەڵ تورکیا وتیشی ئەمادەن لەگەڵ ئەنقەرە هەماهەنگی بکەن. لەبارەی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە ماکرۆن وتی ''لەبارەی سیاسەتەکانمانەوە لەبارەی سوریا نابێت بە هیچ شێوەیەک ملکەچبکەین بۆ فشارەکانی تورکیا''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×