حکومەتی عێراق هیڵی ئینتەرنێتی ڕاگرت
  2019-10-02       655       
لەگەڵ دووەم ڕۆژی خۆپیشاندانەکاندا لە عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ حکومەتی عێراق هیڵی ئینتەرنێتی لە پارێزگاکان ڕاگرت.

ئاوێنه‌: ڕاگرتنی هیڵی ئینتەرنێت لە عێراق لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێم ڕوونکردنەوەی نەداوە لەسەر ئەوەی هێڵی ئینتەرنێت لە پارێزگاکانی هەرێم ڕادەگیرێت یان نا.

جێگای ئاماژەیە خۆپێشاندانەکان دوای ئەمە دێت پاشنیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە، مەیدانی تەحریر لەشاری بەغداد، خۆپیشاندانێكی فراوانی جەماوەری بەخۆوە بینی و بەهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان رویدا، لەئەنجامدا سێ كەس كوژران و لانی كەم ٢٠٠ كەسی دیكەش برینداربون.

ئەمرۆ خۆپێشاندانەکان پەرەی سەند زۆربەی ناوچەکانی عێراقی گرتەوە، هاوکات چاوەرێ دەکرێت خۆپێشاندانەکان زیاتر تەشەنە بکات و سەرتاسەری عێراق بگرێتەوە.

لە زۆرینەی پارێزگاکانی عێراقدا هەوڵدەدەن بچنە بینا حکومییەکانەوە و لە شاری کەربەلا خۆپیشاندەران هەوڵیانداوە بچنە ناو بینا حکومییەکان کۆنترۆڵبکەن.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×