وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بەرزکردنەوەی مووچە نوسراوێک ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە دەکات.
ئاوێنه: بهپێی نوسراوێكی وەزارەتی پەروەردە كه تیایدا هاتووە تکایە زانیاری ورد لەسەر فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر میلاکاتان کە بۆ ساڵەکانی (٢٠١٦-٢٠١٧-٢٠١٨-٢٠١٩) شایستەی بەرزکردنەوەی موچەن بە لیستێک بۆمان ڕەوانە بکەن بەپێی پلەکانیان و دیاریکردنی جیاوازی مووچەیان بە هۆی پلە بەرزکردنەوەیان، لەگەڵ دەستنیشانکردنی پلەی پێویستی دامەزراندن بە فۆڕمێکی جیا لە بەراوری(٧-١٠-٢٠١٩) زانیارییەکان بگات بەدەستمان".
شایهنی ئاماژە پێدانە چەند ساڵێکە بەهۆی قەیرانی داراییەوە بەرزکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەستاوە.