2019-10-02   806     
خۆپیشاندانه‌كان له چه‌ندین پارێزگای عێراق به‌رده‌وامه و خۆپیشانده‌ران باڵه‌خانه‌ی پارێزگای میسان و باره‌گای رێكخراوی به‌در و عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق له زیقار و حزبى ده‌عوه و ره‌وتی حيكمه له نه‌جه‌ف سووتاندوه.
ئاوێنه: به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا به ته‌واوه‌تی داخراوه، كه خۆپیشانده‌ران به نیازبوونی له‌سه‌ر پردی كۆمارییه‌وه و به‌ره‌و ئه‌وێ بچن، به‌ڵام هێزێكی زۆری ئه‌منی و سوات رێگه‌كه‌یان داخستووه.
له هه‌ندێك ناوچه‌ی به‌غداش، ته‌قه‌ی زۆر ده‌بیسترێت، كه هێزه ئه‌منییه‌كانن به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوه‌یان پێبكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی نه‌جاح شه‌مه‌ری، وه‌زیری به‌رگری عێراق، فه‌رمانی به ته‌واوی هێزه‌كان كرد له ئاماده‌باشیدا بن و سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت بپارێزن، هێزێكی زۆر ره‌وانه‌ی دیوانیه و میسان و زیقاڕ كراون.
له ئیستاش ره‌وشی ئه‌منی به‌غدا له خراپیدایه و هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراقیش له كۆبوونه‌وه‌دان.