ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا داوای زیندوكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه ده‌كات كه له‌ساڵی 1998دا له‌نێوان توركیا‌و سوریادا واژوكراوه‌و تایبه‌ته به‌ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان -په‌كه‌كه.
ئاوێنه: له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌مۆسكۆ، ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نوسانی دایه‌وه‌و له‌به‌شێكیدا باسی له‌رێككه‌وتنی ساڵی 1998ی نێوان توركیا‌و سوریای كرد‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی روسیا ڤلادیمێر پوتین، باسیان له‌واژو كردنی رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نا كردووه كه له‌ساڵی 1998دا له‌نێوان توركیا‌و سوریا واژوو كراوه.
ناوبراو وتی، "له‌ژێر رێككه‌وتننامه‌كه‌دا واژوی ئه‌سه‌دی باوكی تێدایه. ئه‌م رێككه‌وتنه قورسایی توركیا له‌ناوچه‌كه ده‌رده‌خات. ده‌بێت ئه‌و رێككه‌وتنه جارێكی تر بێنینه‌وه سه‌ر مێز".
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سوریا 911 كم سنورمان هه‌یه، مێژوی هاوبه‌شمان هه‌یه. هاوسه‌رگیریمان كردووه. دواینجار رێككه‌وتنێكی ئه‌ده‌نا هه‌یه كه له‌سه‌رده‌می ئه‌سه‌دی باوكدا له 1998دا واژوكرا. رێككه‌وتنێك كه راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه به ئێمه‌و، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر تاوتوێ ده‌كات."
وتیشی، "رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نا بابه‌تێكی گرنگه. ده‌بێت توركیا كار به‌وه بكات. له‌و باوه‌ڕه‌دام كه ئه‌وه رێككه‌وتنێكی گرنگه كه قورسایی توركیا له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌رده‌خات. دژ به‌وانه‌ی ده‌ڵێن "كێ توركیای بانگهێشتی ئێره كرد" پێویسته ئه‌و رێككه‌وتنه بخرێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ. رێككه‌وتنێكه كه له‌ژێریدا واژۆی به‌رپرسانی ئه‌سه‌دی باوك هه‌یه. به‌ناوی توركیاشه‌وه واژوی جێگری راوێژكاری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ده‌ره‌وه‌مان باڵیۆز ئوغور زیال هه‌یه كه له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكاوه‌زیرانی منیش‌دا كاری راوێژكاری كردووه".
ئەردۆغان ئه‌وه‌شی وت، "ئێمه له‌پێناو داماڵینی سوریا له‌ئه‌ندامانی په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌مو كاره‌كته‌ره‌كاندا له‌دیدارداین. له‌گه‌ڵ روسیادا گفتوگۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی په‌یه‌ده-یه‌په‌گه منبج چۆل بكه‌ن. پاش پاككردنه‌وه‌ی منبج ئامانجمان ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی ناوخۆی منبج له‌وێ جێگیر بكرێن."