سوپای پاسداران: شكست بە پلانێكی تیرۆركردنی قاسم سولەیمانی هێنرا
  2019-10-03       2112       

سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاشكرایكرد، نزیكەی سێ هەفتە لەمەوبەر، پلانێكی تیرۆركردنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەربە سوپاكەیان لە شاری كرمان شكست پێهێناوە.

ئاوێنە: حسێن تائب، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، شكست بە پلانێكی هەواڵگری عەرەبی-ئیسرائیل بۆ تیرۆركردنی لیوا قاسم سولەیمانی هێنراو دەزگای هەواڵگری سوپای پاسداران ئەو تیمی هەوڵی تیرۆركردنەكەیان دەستگیركردون.

سەرۆكی دەزگای هەواڵگری سوپای پاسداران ئەوەشی خستۆتەڕو، كە ئەو تیمەی هەوڵی تیرۆركردنی قاسم سولەیمانی-یان داوە بڕیار بوە شوێنێك لە نزیك ئەو مزگەوتی حسێنیەیەی كە هی باوكی قاسم سولەیمانیە لەناوەڕاستی شاری كرمانی باشوری ئێران بكڕین و نزیكەی 350 بۆ 500 كیلۆگرام مەوادی تەقینەوە ئامادە بكەن و لەڕێی تونێلەوە بیگەیەننە ژێر مزگەوتەكە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەو تیمە پلانی ئەوەیان هەبوە كاتێك كە قاسم سولەیمانی وەك هەمو ساڵێك بۆ بەشداری لە رێوڕەسمی تاسوعا و عاشورادا دێتە مزگەوتەكە، ئەقینەوەكە ئەنجام بدەن.  

ئەوەشی خستۆتەڕو كە ئامانج لە تیرۆركردنی سولەیمانی بۆ دروستكردنی شەڕی مەزهەبی بوە كە بەقسەی ئەو چەند ساڵێكە ئامادەكاری بۆ دەكرێت.

ئاشكراشیكردوە كە دەزگای هەواڵگری سوپای پاسداران سەركەوتوە بوە لە شكستپێهێنانی پلانەكەی هەواڵگری "عەرەبی-ئیسرائیلی" لەڕێگەی دەستگیركردنی تیمەكەوە كە لە سێ كەس پێكهاتون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×