بەسرە؛ چالاكوانێك و ژنەكەی لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە كوژران
  2019-10-03       676       

بەرپرسانی ئەمنی عێراق دەڵێن، چەند چەكدارێكی دەمامكدار ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە شاری بەسرە، هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵی چالاكوان و كاریكاتێریستی عێراقی، حسێن عادل خۆی و ژنەكەیان كوشتوە.

ئاوێنە: بەپێی كەناڵێكی "ئەلحوڕە"، بەرپرسانی ئەمنی عێراق رایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەو چەكدارانە تەقەیان لەو چالاكوانەو ژنەكەی كردوە لە ماڵەكەیداو ئەوەش هاوكاتە لە بەڕێوەچونی خۆپیشاندانەكان لەبەغداو بەشێك لە شارەكانی عێراقدا لەوانە بەسرە.

ئەو دو هاوسەرە ئێوارەی دوێنێ چوارشە لە بەسرە بەشداریان لە خۆپیشاندانەكاندا كردوە. كوشتنیشیان دوای چەند سەعاتێك لە بەشداریكردنیان بوە كاتێك گەڕاونەتەوە شوقەكەی خۆیان.
بەپێی قسەی چالاكوانانی بەسرە ئەو دو هاوسەرە لە خۆپیشاندانەكاندا بەهانای بریندارەكانەوە رۆیشتون.

تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لەو كردەوەیە رانەگەیاندوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆش لەگەڵ سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەكان بۆ رۆژی سێیەمی لەسەریەك، كوژراو و برینداریان لێكەوتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×