لە "نەجەف"یش قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا
  2019-10-03       557       

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای نەجەف، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە، قەدەغەی هاتوچۆی لە پارێزگاكە راگەیاند.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی سومەریەنیوز، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای نەجەف، ئەمڕۆ پێنجشەممە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە پارێزگاكە راگەیاند ئەوەش لەژێر كاریگەری خۆپیشاندانەكانی ئەو پارێزگایەدا.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە قەدەغەی هاتوچۆ لە پارێزگاكە لە سەعات 4:00ی ئێوارەی ئەمڕۆوە دەست پێدەكات تا كاتێكی نادیار.

قەدەغەكردنی هاتوچۆی لە نەجەف، دوای ئەوە دێت كە لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عێراق قەدەغەی هاتوچۆ بۆ كاتێكی نادیار لە بەغدا سەپێنرا.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەی راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆی بەغدادا، دەسەڵاتی سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆی لە پارێزگاكانی دیكەی عێراق دابوە پارێزگارەكان.

ماوەی سێ رۆژە لە بەغداو بەشێك لە شارەكانی خواروی عێراق خۆپیشاندانی هاوڵاتیان بۆ چاكسازی و دژبە نەبونی خزمەتگوزاری و هەلی كار دەستی پێكردوەو بەوهۆیەوە بە دەیان كەس كوژراون و سەدانیش بریندار بون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×