2019-10-03   1366     
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕه‌خنه‌یه‌کی توندی له لێدوانی ئه‌مدواییه‌ی سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا کرد و رایگه‌یاند: ماکرۆن له‌جیاتی قبووڵکردنی په‌نابه‌رانی سوری پێشوازی له ئه‌ندامانی په‌كه‌كه و یه‌په‌ژه له کۆشکی ئیلیزێ ده‌کات.
ئاوێنه: مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا هێرشی زاره‌کی توندی کرده سه‌ر ئیمانۆیل ماکرۆن سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو باسی له سنوورداربوونی ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ری له ناوخۆی تورکیا کردبوو و ڕایگه‌یاند: ده‌بێت ماکرۆن سنووری خۆی بزانێت، تورکیا تاکوو ئێستا سه‌رجه‌م ڕێککه‌وتنه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ کردووه، ئه‌گه‌ر بابه‌تێکیش بۆ ڕه‌خنه‌گرتن هه‌بێت ده‌بێ له هه‌ندێک وڵات وه‌ک فه‌ڕه‌نسا ڕه‌خنه بگیردرێت، تاکوو ئێستا ماکرۆن چه‌ند په‌نابه‌ری سووری له فه‌ڕه‌نسا قبووڵ کردووه؟ ماکرۆن له‌جیاتی قبوڵکردنی په‌نابه‌رانی سووری پێشوازیه‌کی به‌ربڵاو له هێزه‌کانی په‌كه‌كه و یه‌په‌ژه له کۆشکی ئیلیزێ ده‌کات.
ناوبراو له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به خۆپیشاندانی هێله‌ك زه‌رده‌کانی فه‌ڕه‌نسا کرد و جه‌ختی کرده‌وه: "له حاڵێکدا که دۆخی ناوخۆیی و مافی مرۆڤی فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌موان ڕوون و ئاشکرایه، زمان درێژکردنی ماکرۆن بۆ تورکیا تێپه‌ڕاندنی سنووره‌کانیه‌تی، ئه‌م قسانه‌ی ماکرۆن وه‌ک ئه‌و که‌ڵه‌شێره وایه که قاچی له قوڕدا چه‌قیوه و که‌چی وایش ده‌خوێنێت".
شایانی باسه؛ له‌مدواییه‌دا ماکرۆن ڕه‌خنه‌ی له دۆخی مافی مرۆڤ و ئازادییه‌کان له تورکیا گرتبوو و ڕای‌گه‌یاندبوو: "ئازادی و سه‌روه‌ریی یاسا له هه‌ندێک وڵات وه‌ک تورکیا وه‌لاوه نراوه، ماکرۆن لە وەڵامێکیدا لەبارەی ڕوشی پەنابەران وتی، ''ڕاستە کە کەیسی پەنابەران لەلایەن تورکیا وەک پاڵەپەستۆیەک بەکارهاتووە, من دەڵێم کە نابێت ملکەچبکەین بۆ ئەم فشارانە''. ماکرۆن لەبارەی ڕێکەوتنی پەنابەران لەگەڵ تورکیا وتیشی ئەمادەن لەگەڵ ئەنقەرە هەماهەنگی بکەن. لەبارەی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە ماکرۆن وتی ''لەبارەی سیاسەتەکانمانەوە لەبارەی سوریا نابێت بە هیچ شێوەیەک ملکەچبکەین بۆ فشارەکانی تورکیا''.