2019-10-03   774     
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فڕۆکەخانەکان و سنووری دەریایی ئێران رایگەیاند، باج بۆ هاتووچۆی فڕۆکەی مەدەنی بۆ سەر ئاسمانەکەیان دەسەپێنن کە بۆ هەر فڕۆکەیەک نزیکەی هەزار و 500 بۆ دوو هەزار دۆلار دەبیت.
ئاوێنه: سیاوەش ئەمیر مەکری بۆ دەزگاکانی راگایاندن ئاماژەی بەوەداوە، باجی تێپەڕینی فڕۆکەکان بەسەر ئاسمانی ئێراندا بەراورد بە وڵاتانی دراوسێ گرانترە.
جەختیشی کردەوە کە بە گوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران، کێش و دووریی فڕۆکەکان بۆ تێپەڕینیان بەسەر ئاسمانی ئێراندا دیاری دەکرێت، واتە چەند کێش و مەودای فڕین زیادبێت نرخەکەی زیاتر دەبێت و بە پێچەوانەشەوە.
هاوکات مەکری ئاماژەی بەوشەدا، رۆژانە نزیکەی 840 گەشتی ئاسمانی بە ئاسمانی ئێراندا هاتووچۆ دەکەن.