2019-10-03   614     
له ئاکامی په‌لامارێك بۆسه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاری پاریس پایتەختی فەڕەنسا، پێنج كه‌س کوژران.
ئاوێنه: میدیاکانی فه‌ڕه‌نسا بڵاویانکردەوە، ئەنجامدەری پەلامارەکە چووه‌ته نێو باڵه‌خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پاریس و پەلامارەكه‌ی بە چه‌قۆوه ئه‌نجامداوه.
له ئه‌نجامی پەلامارەكه‌دا، پێنج كه‌س كوژراون و ئەنجامدەری پەلامارەكه‌ش كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كرێت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش كاریكردووه، كوژراوه.
له‌و شوێنه‌ی پەلامارەكه‌ی تیادا ئه‌نجامدراوه، رێوشوێنی ئه‌منیی توند گیراونه‌ته به‌ر و وێستگه‌یه‌كی میترۆ داخراوه.
باس له‌وه ده‌كرێت كه بڕیاره، سه‌ركۆمار و وه‌زیری ناوخۆ فه‌ڕه‌نسا بگه‌نە شوێنی رووداوه‌كه.