سیستانی داوا لەحكومەت دەكات "چارەسەری دۆخەكە بكا بەرلەوەی كار لەكار بترازێت"
  2019-10-04       579       

عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان لەعێراق پشتیوانی خۆی بۆ داواكاریی خۆپیشاندەران راگەیاندو داواش لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان دەكات خۆیان بەدور بگرن لە بەكارهێنانی توندوتیژی و سەركردەو بەرپرسە عێراقییەكانیش بەتایبەت پەرلەمانتاران تۆمەتبار دەكات بەوەی "شكست"یان هێناوە لەدژایەتی گەندەڵیدا.

ئاوێنە: ئەو وتانەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان لەمیانی وتاری هەینیدا هات كە لەلایەن ئەحمەد سافی، نوێنەری مەرجەعیەتەوە لە نوێژی هەینیدا لە كەربەلا خوێنرایەوە.

لە وتارەكەدا هاتوە"هێشتا حكومەت و لایەنە سیاسییەكان وەڵامیان بۆ داواكارییەكان گەل سەبارەت بە دژایەتی گەندەڵی یاخود بەدیهێنانی شتێك لەسەر ئەرزی واقیع نەبوە."

هەروەك وتیشی"پێویستە حكومەت ئاڕاستەی خۆی لە مامەڵەكردن لەگەڵ كێشەكان وڵات بگۆڕێت...و چارەسەری دۆخەكان بكات بەرلەوەی كار لەكار بترازێت."

هەروەك لە وتارەكەیدا عەلی سیستانی نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە قوربانییەكان دەربڕی و وتیشی"دەستدرێژیی بۆ سەر خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز و هێزە ئەمنییەكان رەتكراوەو ئیدانەكراوە."

لەبەشێكی دیكەی وتارەكەیدا داوای لە حكومەت كرد بە ئەركی خۆی هەڵبسێت بۆ كەمكردنەوەی كێشەكانی هاوڵاتیان و لە دۆسییەی دامەزراندندا خۆی بەدور بگرێت لە "مەحسوبیەت."

جەختیشی كردەوە كە پێشتر لایەنە حكومییەكان گوێیان لە پێشنیارەكانی مەرجەعیەت نەگرتوە كە داوای لێكردون ئاڕاستەی خۆیان بگۆڕن و دەست بە دژایەتی گەندەڵی بكەن.

بەپێی قسەی مەرجەعی باڵای شیعەكان دەسەڵاتی دادوەریی و دەزگاكانی چاودێری بەرپرسیارێتی گەورەیان لە شوێنپێهەڵگرتنی گەندەڵی دەكەوێتە ئەستۆ بەڵام بە ئەركی خۆیان هەڵنەساون.

هەروەك وتیشی؛ پەرلەمانی عێراق بەرپرسیارێتییەكی گەورەتری لە پرسی چاكسازیدا دەكەوێتە ئەستۆ.


ئەمڕۆ هەینی، خۆپیشاندانەكانی عێراق بۆ رۆژی چوارەمی لەسەریەك بەردەوام بون و ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەكی پزیشكی و ئەمنییەوە بڵاویكردۆتەوە كە ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكان بۆ 44 كەس بەرزبۆتەوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×