2019-10-04   1373     
ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی
كه‌ناڵی (العالم)ی ئێرانی ئاشكرای ده‌كات كه له‌شاری نه‌جه‌ف هه‌وڵێك بۆ تیرۆركردنی ئایه‌توڵا سیستانی، مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شێعه‌کانی عێراق پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه.
ئاوێنه: كه‌ناڵه‌كه رایگه‌یاندووه، گروپێكی "تیرۆریستی" ده‌ستگیركراون كه دزه‌یانكردۆته‌وه به‌شی کۆنی شاری نه‌جه‌ف، گروپه‌كه پیلانی تیرۆركردنی ئایه‌توڵا سیستانی داڕشتووه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه ئه‌و گروپه ویستی ئه‌وه‌یان هه‌بووه ئاڵۆزیی‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی نه‌جه‌ف ببه‌نه نزیک نوسینگه‌ی ئایه‌توڵا سیستانی‌و له‌هه‌لێكدا ناوبراو تیرۆر بكه‌ن.
ئایه‌توڵا عه‌لی حسین سیستانی، دوای سه‌ید ئه‌بولقاسم خوئی، مه‌رجه‌عی پێشوی حه‌وزه‌ی زانستی له‌عێراقدا كه له‌ساڵی 1992 کۆچی دوایی کرد، وه‌ك مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق ئه‌ژمار ده‌كرێت.