بەفەرمانی عادل عەبدولمەهدی قەدەغەی هاتوچۆ هەڵگیرا
  2019-10-05       711       
بەفەرمانی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، قەدەغەی هاتوچۆ لە بەغدای پایتەخت و چەند شارێکی دیکە هەڵگیرا.

ئاوێنه‌: میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لەسەر فەرمانی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کاتژمێر پێنجی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە قەدەغەی هاتوچۆ لە بەغدا و چەند شارێکی دیکەی باشوری عێراق هەڵگیراوە.

ئەم فەرمانەی عادل عەبدولمەهدی دوای ئەوە هات كە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی دەربڕین دژبە گەندەڵی، بێكاری و خراپی خزمەتگوزارییەكان شاری بەغدا و چەند شارێكی باشووری عێراقی گرتەوە، ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا روویدا و بە هۆیەوە تا ئێستا 100 كەس كوژراون.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە، لە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممەی رابردو وەك هەوڵێك بۆ دامركاندنەوەی خۆپیشاندانەكان، قەدەغەی هاتوچۆ لە شارەكانی بەغدا و ناوەند شارەكانی زیقار، میسان و نەجەف راگەیەندرا و تاوەکو ئەمڕۆ بەردەوام بوو.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×