دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریکا -FBI- ڕاوێژکارێکی پـێشوی ترامپی دەستگیرکرد بەتۆمەتی گەواهیدانی درۆو دروستکردنی کۆسپ لەبەردەم لێکۆڵینەوەی دەزگاکانی حکومەت.
ئاوێنه: بهپێی ههواڵێكی دهنگی ئهمریكا، یهكهكانی FBI ئەمڕۆ هەینی لەکاژمێر 6ی بەیانی، ڕۆجەر ستۆن، ڕاوێژکاری پـێشوو دۆستی دۆناڵد ترامپیان لەماڵەکەی دەستگیرکرد لەشاری فۆرت لادەردێلی ویلایەتی فلۆریدا.
ئۆفیسی ڕۆبەرت مۆلەر لێکۆڵەری تایبەت لەکەیسی دەستێوەردانی ڕوسیا لەهەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، ڕایگەیاند، ڕۆجەر ستۆنی تەمەن 66 ساڵ کە ڕاوێژکاری سەرۆک ترامپ بو لەمیانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا 7 تۆمەتی ئاڕاستەکراوە.
بەپـێی یەک لەتۆمەتەکان، ڕۆجەر تاوانبارکراوە بەپەیوەندیکردن لەگەڵ جولیان ئاسانگ دامەزرێنەری ماڵپەڕی ویکیلیس، كه دەیان هەزار ئیمەیڵی دزراوی دیموکراتەکانی بڵاوکردەوەو ئاکامی خراپی هەبو بەسەر هێلاری کلنتن ڕکابەری دانۆڵد ترامپ لەهەڵبژاردنەکاندا.
بڕیارە ڕۆجەر ستۆن، ببرێتە بەردەم دادوەری دادگای فیدراڵی لەشاری فۆرت لادەردێل.