2019-10-06   737     
نێردەی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان داوا ده‌كات لێپرسینه‌وه له‌وانه‌دا بكرێت کە توندوتیژیان له خۆپیشاندانه‌كانی عێراق به‌كارهێناوه.
لە راگەیەندراوێکدا جانین هێننس پلاسچێت، سه‌رۆكی یونامی له‌باره‌ی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی باشووری عێراق رایگه‌یاند ''نیگه‌رانین به هۆی رووداوه‌كان. راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له‌و پێنج رۆژه‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا ژماره‌یه‌ك قوربانی و بریندار هه‌ن. پێویسته ئه‌مه (توندوتیژی) رابگیرێت''.
هاوکات جانین هێننس-پلاسچێت له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی لێپرسینه‌وه له‌وانه كردووه كه له خۆپیشاندانه‌كاندا په‌نایان بردۆته به‌ر توندوتیژی.
به‌غدا و شاره‌كانی باشووری عێراق له یەکی ئه‌م مانگه‌وه بوونه‌ته گۆڕه‌پانی زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان كه به هۆی ''گه‌نده‌ڵی، بێكاریی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گشتی'' ئه‌نجام ده‌درێن.