خۆپیشاندەرانی عێراق ژمارەیەک بارەگای حەشدی شەعبی دەسوتێنن
  2019-10-06       1913       

 ئەفسەرێکی پۆلیسی فریاکەوتنی زیقار دەڵێت ''درەنگانی شەوی شەممە 5-10-2019، خۆپیشاندەرانی شاری ناسرییەی سەنتەری پارێزگای زیقار بارەگای حزبی شیوعیی عێراق و لایەنە شیعییەکانی فەزیڵە، حزبی دەعوە و رەوتی حیکمە و نوسینگەی خالید ئەسەدیی پەرلەمانتاری حزبی دەعوەو ژمارەیەک بارەگای حەشدی شەعبییان سووتاندوە''.

ئاوێنە: محەمەد جەمیل، ئەفسەری پۆلیسی فریاکەوتنی زیقار  بەئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی راگەیاندووە "جگە لە بارەگای حزبەکان، خۆپیشاندەران بارەگای میلیشیاکانی بەدر، عەساایب ئەهلی حەق و سەڕایا خوڕاسانییان لەناسریە، سوتاندوە.

راشیگەیاندوە "هەڵمەتی سوتاندنی بارەگاکان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، کەناڵی تەلەڤزیۆنیی (ئەهوار)یشی گرتوەتەوە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×