2019-10-06   781     
دوای دەنگدان ئەنجوومەنی پارێزگای بەغداد دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری بەغداد-ی پەسەند کرد.
ئاوێنە: بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سۆمەریە نیوز، ئەنجوومەنی پارێزگای بەغداد دەنگی دا لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی فەلاح جەزائیری، پارێزگاری ئەو شارە و دواتر بە کۆدەنگی پەسەندکرا.
هاوکات سەرچاوەیەکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە رایگەیاند کە دەرگاکانی کردۆتەوە بۆ کاندیدکردنی کەسێک لە شوێنی جەزائیری بۆ بەڕێوەبردنی پۆستی پارێزگاری بەغداد-ی پایتەخت.