باڵیۆزخانەی ئەمریكا بە لایككردنی تویتێك توركیا توڕە دەكات
  2019-10-06       2689       
دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی مەهەپە

ئەمڕۆ یەكشەممە، توركیا ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی لەبەرامبەر لایكردنی تویتێك لەلایەن هەژماری تایبەتی باڵیۆزیاخانەی ئەمریكاوە لەئەنكەرە لەتویتەر. ئەو تویتەی لەلایەن هەژماری باڵیۆزخانەی ئەمریكاوە لایك كراوە، دەڵێت؛ ئەنكەرە دەبێت خۆی ئامادە بكات بۆ دیمەنێكی سیاسی بەبێ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی پارتی نەتەوەپەستی توركیا(مەهەپە). باخچەلی بەم دواییانە باری تەندروستی تێكچوە.

ئاوێنە: باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەئەنكەرە، دوای لایككردنی ئەو تویتە، ئێوارەی دوێنێ شەممە، لە هەژماری خۆی لەتویتەر، لەڕونكردنەوەیەكدا داوای لێبوردنی كردبو. 

لە رونكردنەوەكەدا هاتبو"ئەمڕۆ(شەممە)، هەژماری باڵیۆزخانەكەمان بەهەڵە لایكی تویتێكی كردوە. بەداخین بۆ هەڵەكەو داوای لێبوردن ئەكەین بۆ هەر لێكەوتەیەك." 
دواتر باڵیۆزخانەكە لایەكی ئەو تویتەیان لابرد.

دەوڵەت باخچەلی و پارتەكەی هاوپەیمانی ئەردۆغان و پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتداران و ساڵی رابردو بەیەك لیست بەشداریان لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و سەرۆكایەتی ئەو وڵاتەدا كرد و پێكەوە زۆرینەی پەرلەمان پێكدەهێنن.

پارتی دادو گەشەپێدان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر رایگەیاندبو، ئەو هەژمارەی كە تویتەكەی بڵاوكردۆتەوەو لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریكاوە لایك كراوە، كەسێكی داواكراوە لەتوركیا بەهۆی پەیوندیی بە بزوتنەوەی خزمەتی سەر بە فەتحوڵا گولەن كە تۆركیا تۆمەتباری دەكات بەوەی لەپشت هەوڵی كودەتاكەی ساڵی 2016وەیە.

عومەر چەلیك، وتەبێژی پارتی دادوگەشەپێدانی دەسەڵاتدار لەوبارەیەوە رایگەیاند، پێویستە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاو باڵیۆزخانەكەی لێكۆڵینەوە لە لایكردنی ئەو تویتە بكەن، داوای لێبوردن بەتەنها بەس نییە.

چەلیك وتیشی"ئەوە دەریدەخات بەشێك لەو كەسانەی باڵیۆزخانەكە وەك كارمەند وەریاندەگرێت هەوڵی تایبەت دەدەن بۆ زیان گەیاندن بە پەیوەندییەكانی نێوان هەردو وڵات."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە درەنگانی شەوی رابردو، سەمیح یالجین، جێگری سەرۆكی مەهەپە رایگەیاند، دەوڵەت باخچەلی چارەسەری وەرگرتوەو لەم هەفتەیەدا دەگەڕێتەوە سەر كار. 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×