سبەی لیژنەی هاوبەشی پڕۆژە یاسای چاكسازی لە موچەو خانەنشینی كۆدەبێتەوە
  2019-10-06       614       

عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد، سبەی لیژنەی هاوبەش بۆ ئامادەكردنەوەو دەرچواندنی یاسای چاكسازی لەموچەو خانەنشینی و بەخشین و رێكخستنەوەی خەرجییەكان كۆدەبێتەوە.

ئاوێنە: عەلی حەمەساڵح، ئەمڕۆ یەكشەممە، لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد كە پڕۆژە یاساكە بڕیارە وەك یەكەم پڕۆژەی حكومەتی هەرێم لەپەرلەمان پەسەند بكرێت.

وتوشیەتی"ده‌رچواندنی ئه‌م یاساش پێویستی به‌ پشتیوانی هه‌موانه‌."

لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەیدا سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان ئەوەی خستۆتەڕو"ڕێکخستنه‌وه‌ی داهاتی خاڵه‌ سنورییه‌کان و باجی کۆمپانیاکان هه‌نگاوێکی دیکه‌ی گرنگه بۆ چاکسازی و چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌و دۆسیه‌مان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی کردوه‌و بڕیاردراوه‌ پێداچونه‌وه‌و چاکسازی بۆ بکرێت."

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×