له‌ به‌غدا پۆلیسی فیدڕاڵی له‌ شوێنی سوپا جێگیر ده‌كرێت
  2019-10-07       325       

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه‌ هاوكات فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانیشه‌ فه‌رمانی به‌ پۆلیسی فیدراڵی كرد شوێنی سوپای عێراق بگرێته‌وه‌ له‌شاری سه‌در.

ئاوێنه‌: كه‌ناڵی فه‌رمی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، به‌ فه‌رمانی عادل عه‌بدولمه‌هدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌ست به‌ رێوشوێنی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی سوپای عێراق كراوه‌ كه‌ به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ هێنرابوونه‌ ناو (شاری سه‌در) له‌ به‌غدا و ئامانجی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ به‌هۆی توندوتیژییه‌كان و ئه‌گه‌ری په‌رچه‌كداری ئه‌و هێزانه‌ دووچاری هه‌ڵه‌ نه‌بنه‌وه‌.

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق فه‌رمانی به‌ سوپا كردووه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ بری ئه‌وان پۆلیسی فیدراڵی جێگیر ببن.

به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ چه‌ندین ناوچه‌ی عێراق به‌ تایبه‌تی به‌غدای پایته‌ختی گرتووه‌ته‌وه‌، توندوتیژی لێكه‌وته‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 100 خۆپیشانده‌ر كوژران و سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوون.

 
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×