حەلبوسی كۆتاییهاتنی وەرزی یەكەمی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراقی راگەیاند
  2019-01-26       525       

لەگەڵ ئەوەی هێشتا پێكهاتەی حكومەتی نوێی عێراق تەواو نەكراوە، بەڵام محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆتاییهاتنی وەرزی یەكەمی دانیشتنەكانی پەرلەمانی راگەیاند.

ئاوێنە: محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند ئەمڕۆ شەممە 26/1/2019 كۆتایی وەرزی یەكەمی دانیشتنەكانی ساڵی یەكەمی خولی چوارەمی پەرلەمان دەبێت.

لەگەل ئەوەش حەلبوسی داوای لەپەرلەمانتاران كردوە بەردەوام بن لەسەر رۆژڵی چاودێریكردن لەمیانی ئامادەبونیان لە نوسینگەی پارێزگاكانی پەرلەمانی عێراقەوەو لەپەیوەندی راستەوخۆدا بن لەگەڵ هاوڵاتیان بۆ ئاگاداربون لە پێداویستییەكانیان.

راگەیاندنی كۆتاییهاتنی وەرزی یەكەمی دانیشتنەكانی پەرلەمان لەكاتێكدا لەماوەی ئەو وەرزەدا پەرلەمان شكستی هێنا لەدەنگدان بە تەواوكردنی پێكهاتەی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی كە تا ئێستا سێ لە وەزارەتەكانی كە بریتین لە وەزارەتی بەرگری، ناوخۆ و داد بە بەتاڵی ماونەتەوە ئەوەش بەهۆی رێكنەكەوتنی لایەنەكان لەسەر كاندیدانی ئەو وەزارەتانە.

لەگەڵ ئەوەش لەو وەزارەدا پەرلەمان وێڕای متمانە بەخشین بە سەرۆك كۆمارو زۆربەی وەزارەتەكان، توانی یاسای بودجەی گشتی 2019ی عێراق تێپەڕێنێت.
  


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×