"سوریا بە پشتیوانی روسیا هێز بەرەو منبج دەجوڵێنێت"
  2019-10-07       1055       

هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) ڕایگەیاند، لەگەڵ ڕاگەیاندنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریكا، سوریا بە پشتیوانیی روسیا دەستی كردوە بە جوڵاندنی هێزەكانی بەرەو شارۆچكەی منبج لە باكوری سوریا.

ئاوێنە: هەسەدە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لەیەکەم لێکەوتەی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هێزەکانی ڕژێمی سوریا بە پشتیوانیی ڕوسیا جموجوڵیان بەرەو شارۆچکەی منبج دەستپێکردوە.

قەسەدە دوپاتیشیکردوەتەوە، کە "هەر هێرشێک لەلایەن تورکیاوە ئەنجامبدرێت، کارەساتی لە ناوچەکە بەدواوە دێت".

ئەمە لەکاتێکدایە، هاوکات لەگەڵ هەڕەشەکانی تورکیادا بۆ هێرشکردنە سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە هێزەکانی ئەمریكا لە خاڵە سنورییەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی لەسەر سنوری تورکیا کشانەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×