بەرهەم ساڵح: تەقەكردن لەخۆپیشاندەران بە فەرمانی دەسەڵاتداران نەبوە
  2019-10-07       1137       

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند، تەقەكردن لەخۆپیشاندەران بە فەرمانی دەسەڵاتداران نەبوەو جەختیشی كردەوە كە كردنە ئامانجی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان و میدیاكان جێگای قبوڵ نییە.

ئاوێنە: بەرهەم ساڵح، ئەمشەو دوشەممە، لەپەیامێكی ڤیدیۆییدا بۆ رایگشتی عێراق، خۆپیشاندانەكانی عێراق لە بەدبەختی و هەستكردن بە ستەم و پێویستی وڵات بۆ چاكسازییەوە سەرچاوەیان گرتوە.

بەرهەم ساڵح داوای كرد لێكۆڵینەوەی یاسایی لە هۆكارەكانی ئەو توندوتیژیانە بكرێت كە لەمیانی شەپۆلی ناڕەزایەتییەكانی بەغداو چەند شارێكی دیكەی باشوری عێراقدا كەوتنەوە.

جەختیشی كردەوە كە ناكرێت بێدەنگی لە ئاشوب و تاوانەكان بكرێت و وتیشی"خوێنی عێراقییەكان بۆ موزایەدكردن نییە."

هەروەك لەبەشێكی پەیامەكەیدا وتی؛ حكومەت و فەرماندەكانی دەزگا ئەمنییەكان دڵنیایان كردونەتەوە كە هیچ فەرمانێك بۆ تەقەكردن لەخۆپیشاندەران نەبوە.

هەروەها جەختیشی كردەوە كە ئەوەی رویداوە لە بە ئامانجكردنی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخوازو هێزە ئەمنییەكان و میدیاكان قبوڵكراو نییە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×