دیموكرات و كۆمارییەكانی ئەمریكا رەخنە لەبڕیارەكەی ترەمپ بۆ كشانەوە لەباكوری سوریا دەگرن
  2019-10-07       1323       
نانسی پیلۆسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا و سەرۆكی كۆمارییەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا ئیدانەی بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دەكەن بۆ كشاندنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا، كە رەخنەگرانی بڕیارەكە لەوە دەترسن بڕیارەكە بڕیارەكە ببێتە رێگەخۆشكەر بۆ هێرشی توركیا دژ بە هێزە كوردییەكان لەناوچەكە.

ئاوێنە: نانسی پیلۆسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، كە لە پارتی دیموكراتەكانی ئەمریكایە، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند"ئەم بڕیارە دەبێتە هەڕەشەیەكی مەترسیدار لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە و پەیامێكی مەترسیداریشە بۆ ئێران و روسیاو هەروەها بۆ هاوپەیمانەكانمان كە ناوەڕۆكەكەی ئەوەیە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا چیدی هاوبەشێكی متمانەپێكراو نییە."

نانسی پیلۆسی لەبەیاننامەكەیدا داوای لە ترەمپ كردوە لە بڕیارە "مەترسیدارەكە"ی پاشگەزببێتەوە.

لەلای خۆیشییەوە میچ مەكۆنێل، سەرۆكی زۆرینەی كۆمارییەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند"كشانەوەی خێرای هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا تەنها لە بەرژەوەندی روسیاو ئێران و رژێمەكەی ئەسەد-دایەو مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش و گروپە توندڕەوەكان زیاد دەكات."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×