كوردە قاچاغچییەكان بەدو كاتژمێرو حەوت هەزار پاوەند دەتگەیەننە بەریتانیا
  2019-10-07       4272       

‎ئا: كاوە ڕەش، بەریتانیا



‎ لەڕاپۆرتێكی بەدواداچونی نهێنی‌و ‌ ڕۆژنامەوانیدا لەسەر تۆڕی قاچاغچییەكانی نێوان فەڕەنساو بەریتانیا،  قاچاغچییە كوردەكانبەهاوكاری دەڵاڵەكانی پەیدا كردنی كۆچبەری نایاسایی دەڵێن "شانازی دەكەین كە بەدو كاتژمێرو  بڕی حەوت هەزار پاوەند، بەبەلەم هەر نەفەرێك لەفەڕەنساوە بۆ بەریتانیا، دەپەڕێنینەوە".


‎بەگوتەی قاچاغچییەكان،  پاسەوانانی سنورپارێزی فەڕەنسا لەكەنارە ئاوییەكانی سەرسنور، هاوكاریان دەكات و چاوپۆشی دەكات لەكاتی پەڕینەوەی كۆچبەرە نایاساییەكان بۆ بەریتانیا.
‎پەیامنێری LBC كەبەنهینی بەدواداچونێیكی لەسەر ‎قاچاغچیەكان لەبەندەرەكانی كاڵاس و دانكیغ ی سەرسنوری فەڕەنسا  كردوە، مامەڵەلەگەڵ یەكێك لەقاچاخچیەكان دەكات كەناوی فارۆقە. پەیامنێرەكە لەبەرامبەر فارۆق دانیشتوە كەلەناو چادرێكی بچوكدا ڕووبەڕوی یەكدی قسەدەكەن لەسەر چۆنیەتی پەڕینەوەی كۆچبەرە نایاساییەكان.

 

‎پەیامنێرەكە كەوەك كۆچبەر خۆی ناساندوە، بەفارۆقی قاچاغچی دەڵێ "چەند كەسێكت بۆ دێنم بۆم بگەیەنە بەریتانیا"، ئەویش دەڵێ "بۆ هەركۆچبەرێك  بڕی ٧هەزار پاوەنددەدەیی و دەبێ پێشەكی پێنج سەد بۆ هەزار پاوەند  بخەوێنی لاییەكێك لەو شوێنانەی كەلەبەریتانیا  بۆت دیاریدەكەین، كەگەیشتنە جێ دەبێ بڕی پارەكە بەتەواوی بدەی".

 

‎فارۆق دەڵێ"تۆ نەفەرەكان بێنە لای من دواتر كوردە قاچاغچییەكان  دێین بەسەیارەدەیانگوازنەوە نزیك كەنارە ئاوییەكان، بەبەلامی چوب و بەدوو كاتژمێر دەگەنە كەنارە ئاوییەكانی بەریتانیا".

 

‎بەگوتەی فارۆق، لەكاتی ئاشكرابوون پۆلیس و پاسەوانانی سنور پارێزی فەڕەنسا، زۆربەی جار چاوپۆشی دەكەن و تەنانەت دەڵێن بای بای!

 

‎ فاروقی قاچاغچی دڵنیایی دەدات هەركە گەیشتنە سنوری بەریتانیا، پۆلیس ڕاستەوخۆ دەتگریت و دوای٢٤ كاتژمێر دەتگوازنەوە بۆ هۆتێل، لەوێش دەتوانی بێیە دەرەوەو هەڵبێت.

 

‎فارۆق كەلەناو چادرێكی بچوكدا  قسە بۆپەیامنێرەكە دەكاو دەڵێ "شەوانە نزیكەی ٢٠ تا ٣٠ یان٤٠ بۆ ٥٠ نەفەربەڕێ دەكەم، كەهەموو شتێك ئامادەكرا، كوردەكان دێن بەسەیارە دەیانبەنە جێگای دیاری كراو، كەسواری بەلەمەكانیان كردن، بەرەو بەریتانیا دەڕۆن ناگەڕێنەوە هەرچیەكیش ڕووبدات.

 

‎فارۆق دوو ناونیشانی دانانی پارە لەشارەكانی بێرمینگهام و لەندەن دەدات بەپەیامنێرەكە، كەوەك كۆچبەر خۆی ناساندوە.  ‎پێشەكەی هەزار پاوەند و دواتر بڕی شەش هەزاری دیكە دەبێ بدەی كەگەیشتی.

 

‎بەپێی تێگەیشتنی ڕۆژنامەوانەكە، قاچاغچییەكان بەرچاویان تەنگە، فشار دەخەنە سەر كۆچبەرەكان بەوەی دەیانترسێنن كەدەبێ پارەی زۆر بدەن بۆ ئەوەی زوو بپەڕنەوە بۆ بەریتانیا، چونكە سەرما دابێت ڕێگای ئاویی نامێنێت، هەروەها دەبێ پێش ئەوەی بەریتانیا لەیەكییەتی ئەوروپا  جیا ببێتەوە،  خۆیان بگەیننەئەوێ، دەنا چارەنوسیان نادیار دەبێت، یاخود كامپەكان بەتەواوی دادەخەن.

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×