ئاژانسێكی روسی: توركیا دەستی بە ئۆپەراسیۆن بۆ سەر باكوری رۆژهەڵاتی سوریا كرد
  2019-10-07       1949       

بەپێی ئاژانسێكی روسی، سوپای توركیا دەستی كردوە بە ئۆپەراسیۆن بۆ سەر باكوری سوریاو فڕۆكە جەنگییەكانی ئەو وڵاتە بۆردومانی پێگەیەكی یەكینەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە)یان لە سنوری پارێزگای حەسەكە كردوە.

ئاوێنە: ئاژانسی سپوتنیكی روسی بڵاویكردۆتەوە كە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، بارەگایەكی یەكینەكانی پاراستنی گەلیان لە "تەل تەویل" لەدەوروبەری شارۆچكەی "دێرك"ی سەربە پارێزگای حەسەكە لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا بۆردومان كردوە.

هەروەك هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا، بۆردومانی گوندی "خانیكا"یان لەنزیك دەروازەی سمێلكا كردوە.

ئاژانسەكە لەزاری چەند سەرچاوەیەكی ناوخۆیی سوریاوە بڵاویكردۆتەوە كاروانێكی ئۆتۆمبێل و زرێپۆشی سوپای توركیا لە جەرابلوس-ەوە بەرەو دەوروبەری شارۆچكەی منبج جوڵاوە كە ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ ئامادەكردنی میلیشیاكانی سوپای توركیا بۆ جوڵە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×