فەیسبوك و وەتسئاپ و ئینستاگرام تێكەڵدەكرێن
  2019-01-26       1051       

فەیسبوك رایگەیاند؛ دەستی بە پلانێك كردوە بۆ پێكەوەگرێدانی ئاڵوگۆڕی پەیام لەنێوان هەر سێ ئەپی سەرەكی خۆی كە بریتین لە فەیسبوك، ئینستاگرام و وەتسئاپ. 

ئاوێنە، بی بی سی: لەكاتی جێبەجێكردنی ئەو پلانەی فەیسبوكدا، هەر كەسێك خاوەنی تەنیا یەكێك لەو سێ ئەپە بێت دەتوانێت لەگەڵ خاوەن ئەپەكانی دیكەدا پەیوەندی بكات و پەیامەكانی ئاڵوگۆڕ بكات. 

بۆنمونە دەتوانیت لەڕێگەی ئینستاگرامەكەتەوە پەیوەندی بە هاوڕێیەكتەوە بكەیت كە خاوەنی ئینستاگرام نییە و تەنیا وەتسئاپ-ی هەیە. 

ئەگەرچی فەیسبوك خاوەنی هەر سێ ئەپەكەیە، بەڵام لەئێستادا بەكارهێنەران، ناتوانن بە بەكارهێنانی تەنیا یەكێك لەو سێ ئەپە، پەیوەندی بە بە كارهێنەرانی ئەپەكانی دیكەوە بكەن.

بەڵام بەپێی ئەوەی راگەیەندراوە لەئێستادا مارگ زاگربێرگ، دامەزرێنەرو بەڕێوەبەری فەیسبوك خۆی سەرقاڵی پڕۆژەیەكە كە ئەگەر سەركەوتو بێت رێگە دەدات بە سەدان ملیۆن بەكارهێنەری فەیسبوك تا لە ڕێگەی یەك ئەپەوە بۆنمونە فەیسبوك ماسنجەر بتوانن پەیام بۆ ئەپەكانی دیكەی وەك ئینستاگرام و وەتسئاپ بنێرن.

فەیسبوك لەوەڵامی بی بی سی-دا رایگەیاندوە كە ئەو پرۆژەیە، تازە دەستی پێكراوەو هێشتا لەسەرەتای "رێگەیەكی دورودرێژدایە".

بەپێی رۆژنامەی نیویۆرك تایمز چاوەڕوان دەكرێت ئەو پڕۆژەیە تا كۆتایی ئەمساڵ، بگاتە ئەنجام.
 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×