زیاتر لە هەزار و ٧٠ مامۆستا بەتۆمەتی ئیخوانبوون لە کارەکانیان دوورخرانەوە
  2019-10-08       685       
ئاژانسی هەواڵیی شەرقوڵئەوسەت رایگەیاند، رایگەیاند كە هەزارو ٧٠ مامۆستا بەتۆمەتی ئەندامبوون لە ئیخوان موسلیمین لە ئەرك و خزمەتەكانیان دوورخراونەتەوە.

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵیی شەرقولئەوسەت، تارق شەوقی، وەزیری پەروەردەو فێرکردنی میسر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا وتوویەتی، “ئەو كەسەی كە لەو وەزیفەیەدا خزمەت دەكات، دەبێت خاوەن توانا و شارەزاییەكی باش بێت بەتایبەت لە بواری پەورەدە و فێركردن”.

هاوکات وەزیری پەروەردە و فێركردنی میسرباسی لەوەیشكرد، ئەو مامۆستایانە بەتۆمەتی ئەندامبوونیان لە ئیخوان موسلیمین بڕیاری دوورخستنەوەیان بۆ دەركراوە، بەدەر لەوەیش بڕیاردراوە كە وەزارەتی پەروەردە لە هەر بیرۆكەیەك پاك بكریتەوە كە كاریگەری دەبێت لەسەر قوتابیان.

 
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×