لەبەرامبەر هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژهەڵاتی فورات ئێران ناڕەزایی دەربڕیوە
  2019-10-08       664       
لەبەرامبەر هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان ئێران  ناڕەزایی دەربڕیوە و لە پەیوەندیەكی تەلەفونیدا بە وەزیری دەرەوەی توركیا راگەیەندراوە. 

ئاوێنه‌: محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ مەولود چاوش ئۆغلو، وەزیری دەرەوەی توركیا، ئەنجامداوە و تیایدا ناڕەزایەتی تاران لە هێرشی توركیا بۆ سەر باكوری سوریای بە چاوش ئۆغلۆی راگەیاندووە.

وەزیری دەرەوەی توركیا وتویەتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكەیان كاتی دەبێت و ئەنقەرە ڕێز دادەنێت بۆ یەكپارچەیی خاكی سوریا.

زەریف وێڕای ڕاگەیاندنی دژایەتی ئێران لە هەر جۆرە ئۆپراسیۆنێكی سەربازی لە خاكی سوریا. داوای ڕێزگرتن لەیەكپارچەیی خاكی سوریای لە وەزیری دەرەوەی توركیا كرد.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×