قوربانییانی ناوچەی سەدر گەیشتە ٥٧ کوژراو، ١٩ بێ سەروشوێن و ھەزار و ١٦ بریندار
  2019-10-08       1300       

بەپێی ئامارەکانی نەخۆشخانەی “شەھید سەدر” و بنکەکانی پۆلیس ژمارەی قوربانییەکانی ناوچەکە لە خۆپیشاندانەکانی بەغداددا، بریتی بوون لە ٥٧ کوژراو، ١٩ بێ سەروشوێن و ھەزار و ١٦ بریندار کە ٢٠٥ لەوان برینەکانیان سەختە.

ئاوێنه‌: قوربانییان و بریندارانی ناوچەی سەدر لەسەروبەندی خۆپیشاندانەکانی سەرەتای ئەم مانگە تا دوێنێ دووشەممە راگەیەنرا.

بەپێی ئامارێک کە نەخۆشخانەی “شەھید سەدر” و بنکەکانی پۆلیس رایانگەیاندووە ژمارەی ئەو کوژراوانەی لە رۆژانی خۆپیشاندانەکانی سەرەتای ئەم مانگە نیشتەجێی ناوچەی سەدرن و بە قوربانی بریتی بوون لە ٥٧ کوژراو، ١٩ کەسیش بێ سەروشوێنن، ھەزار و ١٦ کەس بریندارن، ٢٠٥ بریندار برینەکانییان مەترسیدارە، ھەروەھا ٥٥٠ بریندار تەمەنیان لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵی دان.

ھەر بەپێی ئەو ئامارانەی دەست کەوتووە، ٣٠ کەس کە برینداربوون سەربە دەزگا ئەمنییەکانن و بەشدارییانکردووە لە خۆپیشاندانەکانی بەغداد.

ھەروەھا ١٣ برینداریش سەربە ھێزە ئەمنییەکان بوون، چوار کوژراو سەربە حەشدی شەعبی بوون، دوو کوژراو مامۆستان، ھەشتیان کرێکاری خزمەتگوزاری بوون، ٢٠ کوژراو کاسبکار بوون، ٢١ کوژروی دیکەش کرێکار و شۆفێری تەکسی و ماتۆڕسکیل بوون.

سەبارەت بە شوێنی بوون بە قوربانیی ئەو کەسانەش بریتی بووە لە گۆڕەپانی تەحریر، نەخۆشخانەی کۆئەندامی دەمار، مۆڵی نەخیل، گۆڕەپانی وەھران، گۆڕەپانی حەمزە، شەقامی فەلاح، گۆڕەپانی موزەفەر، کەرتی سفر.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×