سیناتۆرێكی كۆماریەكان: ئابڵوقە دەخەینەسەر توركیا ئەگەر سوریا داگیربكات
  2019-10-08       1109       

سیناتۆرێكی كۆماریەكان رایدەەیەنێت، هەرگیز ژیرانە نییە زامنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لە توركیا یان هەر نەتەوەیەكی ترەوە دەستەبەر بكەیت.

ئاوێنه‌: ئەمشەو لەتویتێكدا لیندزی گراهم بڵاویكردەوە،  قسەم لەگەڵ سیناتۆر كریس ڤان هۆڵن كرد دەربارەی بارودۆخ لە سوریا، ئێمە هەردوو پارتەكە (كۆماریەكان و دیموكراتەكان) ئابڵوقە دەخەینەسەر توركیا ئەگەر سوریا داگیربكەن و، داوای هەڵپەساردنی ئەندامێتیشیان لە ناتۆ دەكەین گەر هێرش بكەنە سەر هێزە كوردییەكان، كە هاوكاری ویلایەتە یەكگرتووەكانیان كردووە لەتێكشكاندنی خەلافەتی داعش.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەرگیز ژیرانە نییە هاوپەیمانێكت وەلابنێیت، كە لەجیاتی تۆ قوربانی داوەو، هەرگیز ژیرانە نییە هەڵەی ئەوانەی پێش خۆت دووبارە بكەیتەوەو، هەرگیز ژیرانە نییە زامنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لە توركیا یان هەر نەتەوەیەكی ترەوە دەستەبەر بكەیت.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×