ئەردۆغان سەردانی ئەمریکا دەکات
  2019-10-08       577       
رەجەب تەیب ئەردۆغان، دۆناڵد ترەمپ

بڕیاره‌ رەجەب تەیب ئەردۆغان  سەردانی ئەمریکا بكات‌و سەرۆکی ئەمریکاش ده‌ڵێت، تورکیا ئەندامێکی گرنگی ناتۆیە.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ میدیاكانی‌ توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا، لە ١٣ی تشرینی دووەمدا سەردانی ئەمریکا دەکات.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئەمریکا رایگەیاندبو، "لەبیرتان بێت تورکیا ئەندامێکی گرنگی ناتۆیە. ئەو -ئەردۆغان- لە ١٣ی تشرینی دووەمدا، وەک میوانی من دێتە ئەمریکا".

راشیگه‌یاندبو، "زۆرێکیان بیریان دەچێت کە تورکیا هاوبەشێکی گەورەی بازرگانی ئەمریکایە. تورکیا بەشی پۆڵاینی F-35 دروستدەکات. هاوکات لەئیدلب یارمەتی منیاندا لەرزگارکردنی ژمارەیەکی زۆر کەس".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×