ئەمڕۆ چوارشەممە
لەسلێمانی وەفدێكی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات.
ئاوێنە: میدیای
رەسمی گۆڕان بڵاویكردۆتەوە كە بڕیارە سەعات (10:30) خولەكی ئەمڕۆ چوارشەممە، وەفدێکى باڵاى یەکێتى
نیشتمانى کوردستان، لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان لە شارى سلێمانى، سەردانى گۆڕان
بکات.
هێمای بۆ ئەوەش
كردوە كە ئامانجى وەفدى یەکێتى بۆ پیرۆزبایى و دیداریانە لەگەڵ رێکخەرى گشتى و ئەندامانى
خانەى ڕاپەڕاندن کە مانگى رابردو لەرێى پرۆسەى هەڵبژاردنەوە لە ناو جڤاتى نیشتمانییەوە
هەڵبژێردران.