مەسعود بارزانی بۆ ترەمپ: خوێنی كورد زۆر لە چەك و پارە بەهادارترە
  2019-10-09       1467       

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیامێكدا وەڵامی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دەداتەوەو دەڵێت "خوێنی كورد زۆر لە چەك و پارە، بەهادارترە".

ئاوێنە: رۆژی دوشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكدا رایگەیاندبو"كوردەكان شانبەشانی ئێمە جەنگان، بەڵام پارەیەكی زۆرو كەسەرەتیەكی سەربازی زۆرمان پێدان بۆ ئەو جەنگە. كوردەكان ماوەی چەند دەیەیەكە شەڕی توركیا دەكەن، من ئەو شەڕەم بۆ ماوەی سێ ساڵ راگرت، بەڵام ئێستا كاتی ئەوەیە لەو جەنگە بێماناو بێكۆتاییە بێینە دەرەوەو سەربازەكانمان بگەڕێنینەوە بۆ وڵات."

لەوەڵامی ئەو وتەیەی دۆناڵد ترەمپ-دا، ئەمڕۆ چوارشەممە مەسعود بارزانی لە تویتێكدا رایگەیاند"بەڕێز سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، بۆ ئاگاداریتان: گەلی کوردستان هەمیشە داوای مافە ڕەواکانی خۆی کردوە. پێشمەرگە ئەفسانەی داعشی تێکشکاند و کورد بەشێکی کاریگەر بون لە هاوپەیمانیی دژی تیرۆر. خوێنی کورد زۆر لە چەک و پارە، بەهادارترە."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە توركیا هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەكات و ئەمریكاش لەو بارەیەوە رایگەیاندوە، كە پشتیوانی ئۆپەراسیۆنەكە ناكەن بەڵام بەرەنگاریشی نابنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×