ماكرۆن لەگەڵ نوێنەری هەسەدە كۆبوەوە
  2019-10-09       998       

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لەگەڵ جیهان ئەحمەد، وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە)دا كۆبوەوەو پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ ئەو هێزانە لەشەڕی دژبە داعش دوپاتكردەوە.

ئاوێنە: بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی سەرۆكی فەرەنسا، دوێنێ سێشەممە، ئیمانوێل ماكرۆن لەگەڵ جیهان ئەحمەد، وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكراتدا كۆبوەتەوە تا پیشتیوانی وڵاتەكەی بۆ ئەو هێزانە لەمیانی شەڕی دژ بەداعشدا دوپاتبكاتەوە.

بەیاننامەكەی نوسینگەی سەرۆكی فەرەنسا، كە ئەمڕۆ چوارشەممە، بڵاوبۆتەوە، تێیدا هاتوە كە سەرۆكی فەرەنسا لەكۆبونەوەكەدا جارێكی دیكە دوپاتیكردۆتەوە كە وڵاتەكە هێشتا "زۆر نیگەرانە" سەبارەت بە ئەگەری ئۆپەراسیۆنی سەربازی توركیا بۆ سەر باكوری سوریا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×