فۆرن پۆلسی: له‌ ماوه‌ی 24 کاژێری داهاتودا تورکیا هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات
  2019-10-09       372       
به‌رپرسانی کورد و ئه‌مریکا به‌ گۆڤاری فۆرن پۆلسی ئه‌مریکایان راگه‌یاندوه‌ ''ئه‌مڕۆ‌ هێرشه‌ چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی تورکیا بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌ست پێده‌کات''.

ئاوێنه‌: به‌رپرسانی کورد و ئه‌مریکا به‌ گۆڤاری فۆرن پۆلسییان ڕاگه‌یاند ''پێده‌چێت‌ هێرشه‌ چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی تورکیا و سوپای ئازاد بۆ سه‌ر خاکی سووریا له‌ ماوه‌ی 24 کاژێری داهاتوودا ده‌ست پێبکات''.

گۆڤاری فۆرن پۆلسی  باسی له‌ ئاماده‌كاریه‌كانی  تورکیا بۆ ده‌ستپێکردنی هێرشه‌که‌ی بۆ سه‌ر باکووری سووریا کردوه‌.

تورکیا هێز و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی به‌رچاوی له‌ سنووره‌ هاوبه‌شه‌کانی له‌گه‌ڵ سووریا جێگیر کردووه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌و وڵاته‌ش ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ئاماده‌یی ته‌واویان بۆ ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆن له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات هه‌یه‌.

هاوکات فه‌خره‌دین ئاڵتوون به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی تورکیا ڕایگه‌یاند: هێرشه‌که‌ له‌ ماوه‌یه‌کی "نزیکدا" ده‌ست پێده‌کات و هێزه‌کانی سوپای سووریای ئازادیش به‌شداری ده‌که‌ن و ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌که‌ونه‌ ژێر ده‌ستی تورکیا هاوشێوه‌ی عه‌فرین به‌ڕێوه‌ ده‌برێن.

پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ بنکه‌کانیان له‌ گرێسپی و سه‌رێکانی، حکوومه‌تی تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌ست پێده‌کات که‌ چه‌ندین مانگه‌ خۆی بۆ ئه‌نجامدانی ئاماده‌ ده‌کات.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×