خەڵاتی نۆبڵی فیزیا بەخشرایە سێ زانا لەپای دۆزینەوەكانیان لەگەردوندا
  2019-10-09       737       

سێ زانا بەهۆی دۆزینەوە گرنگەكانیانیان لە گەردوندا، بە هاوبەشی بونە براوەی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا بۆ ساڵی 2019.

ئاوێنە: لە رێوڕەسمێكدا لە ستۆكهۆڵم-ی پایتەختی سوید، خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ئەمساڵ بەهاوبەشی بەخشرایە جەیمز پیبلەز، فیزیكزانی كەنەدی و مایكڵ مایەر و دیدیە كۆیلۆز، گەردونناسانی سویسری.

پیلەز لەپای لێكۆڵینەوەكانی لەبواری گەشەی گەردون و مایەر و كۆیلوز-یش لەپای دۆزینەوەی هەسارەیەكی هاوشێوەی خۆر، لە خولگەیەكی ئەستێرەییدا، خەڵاتەكەیان پێبەخشرا.
بەهای خەڵاتەكەی نۆ ملیۆن كرۆنی سویدی(738 هەزار پاوەنی بەریتانی)یەو لەنێوان هەر سێ براوەی خەڵاتەكەدا، دابەشدەكرێت.

پرۆفیسۆر كۆیلوز لەكاردانەوەی بە رامبەر بە هەواڵی بردنەوەی خەڵاتەكە بە بی بی سی وت"باوەڕناكەم. تانەنەت بیریشم لێ نەكردەوە." كە بۆ دۆزینەوەیەكی 25 ساڵ لەمەوبەر ئەو خەڵاتەم پێ بدرێت.

ئۆلف دەنیلسۆن، یەكێك لە ئەندامی لیژنەی نۆبڵ، هەر دو دۆزینەوەكەی بەگرنگ ناوبردو رایگەیاند، دۆزینەوەی یەكەمیان تاوەكو سەرەتایەكی نەناسراو دوای رابردو دەكەوێت و ئەویدیكەیان هەوڵدەدات وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە كە ئایا ئێمە تەنهاین، ئایا لەشوێنێكی دیكەی ئەم گەردونە شوێنەواری ژیان بونی هەیە؟

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×