كارەبای سلێمانی لەبارەی كەمكردنەوەی پێدانی كارەبا ئاگادارییەك ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات
  2019-10-09       575       

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە كە بۆ ماوەی هەفتەیەك بڕی ناردی غازی سروشتی و بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 450 مێگاوات كەم دەكات.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی، لە ئاگادارینامەیەكدا كە ئاڕاستەی هاوڵاتیانی كردوە تێیدا ئاماژەی بەوەكردوە،"هاوڵاتیان و هاوبەشانی كارەبا ئاگاداردەكەینەوە لە بەرواری 11-10-2019 تا 17-10-2019 كۆمپانیای دانا غاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان وەكو ئامادەباشیەكە بۆ وەرزی زستان هەڵدەستێت بە چاكسازی لە سیستەمی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە كێڵگەی كۆڕمۆر، بەمەش بۆ ماوەی هەفتەیەك بڕی ناردی غازی سروشتی و بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 450 مێگاوات كەم دەكات".

كارەبای سلێمانی رونیشكردوەتەوە، " وەزارەتی كارەبا هاوبەشانی دڵنیا دەكاتەوە لەنزیكەوە ئاگاداری بەڕێوەچوونی كارەكانە و تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا سەرقاڵی خۆئامادەكردنن بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا ئەم پڕۆژەیە كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبا هەبێت".
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×