ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر پرسی رۆژئاوای‌ كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجامده‌دات
  2019-10-09       1207       

له‌سه‌ر داوای‌ پێنج وڵاتی ئه‌وروپی، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر پرسی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجامده‌دات.

ئاوێنه‌: كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر داوای‌ هه‌ریه‌ك له‌ فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، پۆڵه‌ندا، به‌لجیكا، ئه‌ڵمانیا، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

پێشتر هه‌ریه‌ك له‌و پێنج وڵاته‌ دژایه‌تی خۆیان بۆ هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان ده‌ربڕیووه‌ و به‌ تووندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌یان كردووه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ئەردۆغان  دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رۆژهەڵاتی فوراتی راگەیاند  فڕۆکەکانی تورکیا دەستیان بە بۆردوومانكردنی ڕۆژئاوای كوردستان كرد.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×