كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی: به‌تووندی ئیدانه‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ توركیا ده‌كه‌ین
  2019-10-09       1181       

ئه‌مینداریی یارمه‌تیده‌ری‌ كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی رایگه‌یاند، ''كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا دژی جموجوڵه‌كان و كرده‌وه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا له‌ سوریا ده‌وه‌ستێته‌وه‌''.

ئاوێنه‌: حسازم زه‌كی، ئه‌مینداریی یارمه‌تیده‌ری‌ كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی رایگه‌یاندوه‌، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ توركیا دژی سه‌روه‌ری‌ وڵاتێكی ئه‌ندامی كۆمكاری عه‌ره‌بیه، به‌تووندی ئیدانه‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ توركیا ده‌كه‌ین.

ده‌شڵێت، پێویست نیه‌ وڵاتێكی دراوسێی سوریا كه‌ توركیایه‌ كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ بكات هه‌رچه‌ند بیانووی هه‌بێت و ناكرێت له‌ ژێر هیچ پاساو و بیانوویه‌كدا هێرشی سه‌ربازی بكرێت.

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ئه‌ردۆغان ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی‌ "كانی ئاشتی" بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان راگه‌یاند و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونیش له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌ بۆردومانكران.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×